باکووری کوردستان DXVv k L234 m gu

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە باکووری کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).


باکووری کوردستان

باکووری کوردستان (بە کورمانجی:Bakurê Kurdistanê)، یان کوردستانی تورکیا ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە خراوەتە سەر وڵاتی تورکیا دوای ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەر و گۆڕینی بە پەیماننامەی لۆزان ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٢٠ میلیۆن کەس دەخەمڵێنرێن

پێرست

  • ١ پارێزگاکان
    • ١.١ ١. دیاربەکر (ئامەد)
    • ١.٢ ٢. وان
    • ١.٣ ٣. بدلیس (بتڵیس)
    • ١.٤ ٤. ئەرزەڕۆم
    • ١.٥ ٥. ھەکاری
    • ١.٦ ٦. ماردین
  • ٢ ھەندێک لە دەریاچە و ڕووبارە گرنگەکانی کووردستانی باکوور
    • ٢.١ ١. دەریاچەی وان
    • ٢.٢ ٢. ڕوباری فوڕات
    • ٢.٣ ٣. دیجلە
  • ٣ ھەندێک لە ھۆزە کوردیەکانی کووردستانی باکوور
    • ٣.١ ١. مووما
    • ٣.٢ ٢. میران
    • ٣.٣ ٣. میللی
    • ٣.٤ ٤. سینا میللی
  • ٤ ھەندێک لەکەسایەتیە بەناوبانگەکانی کووردستانی باکوور
    • ٤.١ ١. سەعیدی نوورسی
    • ٤.٢ ٢. موورادخانی بایەزیدی
    • ٤.٣ ٣. مەلای جزیری
  • ٥ ناوی ھەندێک لەشۆڕشە کانی کوردستانی باکوور
  • ٦ سەرچاوەکان

پارێزگاکان[دەستکاری]

تورکیا پێکھاتووە لە ٨١ پارێزگا کە لە ٢٠ پارێزگای ئەم وڵاتە زۆرینەی دانیشتوان، لە نەتەوەی کورد پێکدێت.[١]

  • دیاربەکر Diyarbakır
  • وان Van
  • بینگۆل Bingöl
  • ئادیامان Adıyaman
  • خارپێت Elazığ
  • باتمان Batman
  • دێرسم Tunceli
  • مێردین Mardin
  • ھەکاری Hakkâri
  • ئاگری Ağrı
  • سێرت Siirt
  • مووش Muş
  • بدلیس Bitlis
  • ئەرزنگان Erzincan
  • ئەرزڕوم Erzurum
  • قەرس Kars
  • ماڵاتیا Malatya
  • ئورفا Şanlıurfa
  • شرنەخ Şırnak
  • ئیدر Iğdır
  • ئەردێھان Ardahan
١. دیاربەکر (ئامەد)[دەستکاری]

شارێکی گەورەی دێرینی کووردستانی باکوورە، کەوتۆتە باشووری خۆرئاوای گۆلی وانەوە، لەسەرزێی گەورە دانشیتوانی لەنیوملیۆن کەس زیاترە مەڵبەندێکی ڕۆشنبیری وشارستانێتی و بازرگانی وشۆڕشگێرانەیە، وەلەڕووی جووگڕافییەوە کەوتۆتەناوچەیەکی دەشتاییەکی پان وفراوانە، وەلەبەرزاییەکدایەکە [١١٥٥م] لەڕووی ئاستی دەریاوە بەرزە، وەدیوارێکی بەدرێژی پێنج کیلۆمەتر بەدەوریداکراوە، وە ئەم دیوارە دوای دیواری چین، بەناوبانگترین دیواری جیھانە، وە شوێنەوارناسان تەمەنی ئەم دیوارەیان بە٥٥٠٠ساڵ لەمەوبەر مەزەندە کردووە کەشوورایەکی مێژوویی گەورەیە.
ofkghoerkhe;rthk;rtyt;3erthy

٢. وان[دەستکاری]

گەورەترین شارە لەکوردستانی باکووردا کە کەوتۆتەسەردەریاچەی (وان) دانیشتوانی لە ٢٥٠ھەزارکەس زیاترە و وەکەوتۆتە سەر دەشتاییەکی بەپیتی کشتووکاڵییەوە گەلێ کارگەی پیشە سازی وەک: ڕستن و چنین و کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاودرووست کردنی ھەیە. وەزۆربەی دانیشتوانی کوردن.

٣. بدلیس (بتڵیس)[دەستکاری]

شارێکی کۆنی مێژووی کووردستانی باکوورە دانیشتوانی نزیکەی٢٠٠ ھەزارکەس دەبێت شارێکی خۆشەو دیمەنێکی جوانی ھەیەوکەوتۆتەنێوان دوو چیاوە بەسەر گردێکەوە، وە لەبەرزایی[ ١٥٧٢م ]دایە لەڕووی ئاستی دەریاوە وە [ ١٥کم ] لەخوار دەریاچەی وانەوەیە ئاووھەوایەکی خۆشی ھەیە بەھاوینان ھەوایەکی فێنکی ھەیە و وە بە زستان دا ھەواکەی ساردە وە دانیشتوانی ھەمووی کوردن و موسوڵمانن وە ئەم شارەمێژویەکی کۆنی ھەیە نزیکەی ١٨سەدە بنکەی میرنشینی کورد بوووە١٨ میرحوکمی تێدا کردووەوە چەندین کەسی بەناوبانگی تێداھەڵکەوتووە بەناوبانگترینیان (شەرەفخانی بدلیسی) یە، کەلەساڵی [١٥٩٦ز] کتێبی (شەرەفنامە) ی لەمێژووی میرنشین و حکومەتەکانی کورد داناوە، بەفارسی نوسیویەتی.

٤. ئەرزەڕۆم[دەستکاری]

ھەرێمێکی گەورەی کوردستانی باکوورە، کەوتۆتە باکووری خۆرھەڵاتی تورکیاوە وە ڕووبە رەکەی [٢٨٩٥٥ کم٢]یەو، دانیشتوانی ٧٠٠ھەزار کەس دەبێت، وە ناوچەیەکی کشتو کاڵی و بازرگانییە. وە ھەرێمێکی فراوانە، و١٢شارو شارۆچکەی گرتۆتەخۆی، دانشتوانی ھەموو کوردن تەنیا لەباشووریدا ھەندێک تورکی تێدا دەژین، وە بەرزی لەڕووی ئاستی دەریا وە [١٩٥٠م]ـە.

٥. ھەکاری[دەستکاری]

ھەرێمێکی گەورەی کوردستانی باکورە، وە سێ، پارچەی کوردستان (باکوور، باشوور، خۆر ھەڵات) ی بەیەکەوە بەستۆتەوە دانیشتوانی لە نیوملیۆن کەس زیاترە وە ڕووبەرەکەی [٧١٢١کم٢] یە، وە ناوچەیەکی شاخاوی سەختە. و گەلێ چیای بەرزی تێدایە وە بەرزترینیان چیای (جیلۆ) یە کەبەرزی [٤١٣٥م]ە، وە دانیشتوانی زۆربەی کوردن ئەوانیتر ئاشووری و ئەرمەنین، وە لەناوچیاکاندا ھەندێ دەشتی فراوانی بەپیت ھەیە وە شاری ھەکاری ٣ قەزا وەک (شەمدیان، گەڤەر، چەلێ) و٤٠٠گوندی گرتۆتەخۆی، وەمەڵبەندە کەی شاری (جۆلەمێرگ) ەکە دانیشتوانی بەکاری شوانی و کشتوکاڵەوە خەریکن وە بەتایبەتی (تووتن) ی زۆری لێ دەکرێت وە ناوی ھەکاری لەناوی ھۆزەکانی ھەکارییەوە ھاتوون کەکۆنترین دانیشتوان بوون لەم ناوچەیە.

٦. ماردین[دەستکاری]

ھەرێمێکی گەورەی کووردستانی باکوورە، ناوچەیەکی شاخاوییە دانیشتوانی لە [٧٥٠] ھەزار کەس زیاترە وە ھەموویان کوردن لەگەڵ کەمێک عەرەب و تورک وئاشوری دا دەژین وە زۆربەیان ئیسلام و ێزیدین وە ھەندێکیشیان مەسیحین وەدانیشتوانی ئەم ناوچەیە بەکاری مەڕووماڵات بە خێوکردن و کشتوکاڵ کردنەوە خەریکن، وە ھەمووجۆرە کشتوکاڵێکی لێدەکرێت بەتایبەتی (دانەوێڵەو میوەو توتن و لۆکە) وەگەلێک سامانی سرووشتی و پیشەسازی لێیە ئەم ھەرێمە چەند قەزاو ناوچەیەکی گرتۆتەخۆی، وەک (دێرک، کەرجەوی، ھەزەخ، کۆسار، شەمرەخ، میدیات، نووسەیبین، مارسەت، شەور) وە شاری ماردین بنکەی ھەرێمەکەیە، کەخاوەنی مێژوویەکی کۆنە وەلەپێش زاینیدا گووتی و سوورباری و نایری و میتانیەکان وەچەندین گەلی تر... دەسەڵاتیان تێدا کردووە وەک: میدیەکان لە[٦١٢پ ز] دا شاری ماردین یان لە ئاشووریەکان ڕزگارکرد، وە پاش ئەوان فارسەکان ھاتنە ناو شاری ماردینەوە، لەساڵی [٦٤٠ز] ئیسلامیەکان وەلەساڵی [٩٩٠ز] دەوڵەتی مەڕوانی و دۆستەکی کورد وە لەو سەردەمە دا چەندین پێشکەوتنی بە خۆوە دیوە وە لەساڵی [١٥١٤ز] دا توورکە عوسمانیەکان دەستیان بەسەرداگرت، وە لەساڵی [١٨٢٠-١٨٣٦]لە لایەن میرنشینی سۆرانەوە حوکمڕانی کراوە وە پاشان لە ساڵی [١٨٤٣-١٨٤٧]لەلایەن میرنشینی بۆتانەوە فەرمان ڕەوایی کراوە بەڵام توورکە عووسمانیەکان ئەم میرنشینانەیان ڕووخاندو خۆیان فەرمان ڕەواییان کرد.

ھەندێک لە دەریاچە و ڕووبارە گرنگەکانی کووردستانی باکوور[دەستکاری]

١. دەریاچەی وان[دەستکاری]

دەریاچەی وان گەورەترین دەریاچەیە لە کووردستانی باکووردا کە ڕووبەرەکەی [٣٧٦٥کم٢] یە، وە تێکڕای قووڵی دەگاتە[ ١٠٠م ] وە لەبەر زایی [١٦٤٦م] دایە لەڕووی دەریاوە، وەلەھەموولایەکەوە چەموو ڕووبارەکانی تێدەڕژێت، وەھیچ ئاوێکی لەبەر ناڕوات، وەلەبەر ئەوە ئاوە کەی سوێرە.

٢. ڕوباری فوڕات[دەستکاری]

ڕوباری فوڕات یەکێکە لە دوو ڕوبارە گرنگەکەی عێراق. درێژی [٢٨٠٠ کم ]ە. و لە سەرەتادا. لە دوو لق پێکدێت، کە فوراتی سورو، و مورادی سوری پێدەڵێن، وە لە کوردستانی باکور ھەڵدەقوڵێن و یەکدەگرن وە [١١١٠ کم ] بە کوردستاندا دەڕوات، کە لە (جرابلس)ـەوە دێتە خاکی کوردستانی سوریاوە، لەوێش لقێکی تری تێدەڕژێت پێی دەڵێن (بڵێخ). ئینجا لە نزیک شاری (ئەلبوکەمال)ـەوە دێتە ناو خاکی عێراقەوە، تاکو لە باشوری عێراق لەگەڵ ڕوباری دیجلەدا یەکدەگرن و ڕوبارێکی گەورە پێکدەھێنن بە ناوی (شگل العرب)ـەوە کە ئەویش دەڕژێتە ناو (کەنداوی عەرەبی). ئەم ڕوبارە لە عێراقدا چەندین لقی لێدەبێتەوە، کە بۆ ئاودێری لێی ھەڵگیراوە، و گەلێ بەربەست و پڕۆژەی کشتوکاڵی لەسەر دروستکراوە. ڕوباری فورات لەگەڵ ڕوباری دیجلە دا، بە شا ڕەگی ژیانی وڵاتی عێراق دادەنرێت، وخێرو بەرەکەتی زۆری بەخشیوە بەعێڕاق.

٣. دیجلە[دەستکاری]

ڕوبارێکی گەورەی وڵاتی عێراقە. درێژی [ ١٩٠٠ کم ]ـە کە لە خاکی کوردستانی باکوردا ھەڵدە قوڵێ و چەند چەم و ڕوبارێکی بچوکی تێدەڕژێ، وداخڵ بەخاکی عیراق دەبێ. درێژی لە خاکی کوردستاندا نزیکی [ ٨٤٧ کم ]ـە. وە گەلێ لقی گەورەی تری لەناو خاکی کوردستانی باکورو عێراقدا تێدەڕژێت کە ئەمانەن: (زێی گەورە، زێی بچوک، ڕوباری سیروان، عوزێم) وە چەندە ھاڕوباری تر، وە پاشان لەگەڵ ڕوباری فوراتدا لە خواروی عێراق لە ناوچەی ئەلقورنە یەکدەگرن و شەتەلعەرەب پێکدێنن، کە ئەویش دەڕژێتە ناو کەنداوی عەرەبی.

ھەندێک لە ھۆزە کوردیەکانی کووردستانی باکوور[دەستکاری]

١. مووما[دەستکاری]

ھۆزێکی کوردی کوردستانی باکورە. نزیکەی ٦٠٠ خێزان دەبن. لە ناوچەی سەروی خۆرئاوای جەزیرەدا نیشتەجێ بوون.

٢. میران[دەستکاری]

ھۆزێکی کوردی کوردستانی باکورە، لە دەوروبەری قەزای جەزیرەدا دەژین. کۆچەرین. لە ھاویندا ڕودەکەنە بەرزاییەکانی وان. وە لە چەند تیرەیەک پێکھاتون و، ژمارەیان ١٠ تیرەیە، و نزیکەی ٢٠٠٠ خێزان زیاتر دەبن.

٣. میللی[دەستکاری]

ھۆزێکی گەورەی کوردی کوردستانی باکوورە. لە دێر زەمانەوە لە کوردستانی باکوردا نیشتەجێ بوون، بە تایبەتی لە دەوروبەری شاری ئۆرفەو نسیبین و دیاربەکر. ژمارەیان ٢٥ ھەزار خێزان دەبن بە زمانی کرمانجی ژورو قسە دەکەن. یەکێتی ئەم ھۆزە، لە ٤٨ تیرەو خێڵ پێکھاتوە، و بون بە سێ بەشەوە (١) میللی، (٢) زیلان،(٣) بابا کوردی ئەم سێ بەشە لە کۆن زەمانەوە ناکۆکیان لە بەینا بووە. مە ڵبەندە کەیان شاری (ڤیران)ـە. وە بە ناوبانگترین سەرۆکیان ئیبراھیم پاشای میللییە، کە حکومەتی عوسمانی زۆر جار ھێرشیان کردۆتە سەریان. ئەم ھۆزانە لە کاتی کوشتاری ئەرمەنە کاندا.. زۆریان یارمەتی ئەرمەنییەکان داوە، وپاراستویانن و لە کوشتن ڕزگاریان کردون.

٤. سینا میللی[دەستکاری]

خێڵێکی کوردی کوردستانی باکورە. نزیکەی ٢٠٠٠ خێزان دەبن. لە سەدەی چواردەھەم لە ناوچەی نزیک خەرپوتەوە دەژیان. ھەواری ئێستایان، کە لە ٤٨ گونددا دەژین، لە ناوچەی بازار چیک لە خۆر ھەڵاتی مەر عشەوەیە. ھەمویان مسوڵمانن و مەزھەبی شیعەن. بە کرمانجی ژورو قسە دەکەن. زۆربەیان گەرمیان و کوێستان دەکەن، و ئەوانی تریان بە کشتوکاڵەوە خـەریـکــن.

ھەندێک لەکەسایەتیە بەناوبانگەکانی کووردستانی باکوور[دەستکاری]

١. سەعیدی نوورسی[دەستکاری]

سەعیدی نوورسی ناسراوبە"بەدیعوززەمان"کەسێکی بەناوبانگی ناوچەی (نوورس) ی سەربە شاری (بەدلیس) ی کووردستانی باکوورە لەساڵی ١٨٧٦ز دا لە گوندی (نورس) ی سەربە شاری (بدلیس) ی کووردستانی باکوور چاووی بەدنیا ھەڵ ھێَناوە لە بنەماڵەیەکی کووردی دیندار، وە دوای ئەمە ڕۆشت بۆ ئەستەمبووڵ و پڕۆژەی دامەزراندنی زانکۆیەک لە کووردستاندا بەناوی " زانکۆی زەھرا " - بەوێنەی زانکۆی ئەزھەر – پێشکەشی کاربەدەستانی کردبەڵام قبووڵیان نەکرد، وە لەھەوڵێکی تردا لەساڵی ١٩١١زدا سووڵتان ڕەشاد بڕێک پارەی بۆ ئەو پڕۆژەیە تەر خان کردو لەسەر لێواری " دەریاچەی وان " دەست کرا بەبنیات نانی ئەو زانکۆیە، بەڵام ھڵگرسانی یەکەم جەنگی جیھانی پەکی تەواکردنی پڕۆژەکەی خست، وە لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەمدا خۆی و قوتابییەکانی ھاوبەشییان لەوجەنگەدا کرد دژی ڕووسیا و قەیسەری، کە لە بەرەی قەفقاسەوە ھێرشیان بۆ شارە سنووری یەکانی کوردستان دەبرد. وە " بەدیعوززەمان " وھێزەکەی لەچەندین جەنگی گرنگدا لە دژی ڕووسەکان بەژدارییان کردووە. وە کاتێک کە سووپای ڕووس بەژمارەیەکی زۆرزیاتر لە بەرگری کەران ڕژانە ناو شاری بدلیسە وە، وە" بەدیعوززەمان " و قووتابیانی بەرگرییەکی زۆریان لەشارە کەیان دەکرد، تالەئەنجامدا " بەدیعوززەمان "بریندارکرا، وە پاشان ڕووسەکانیش لە ٢٣١٩١٦ ز دا بەبرینداری بە " دیل " یان گرت و بردیان بۆ بەندینخانەی ئەفسەرەی دیلەکان لەشاری " کۆستـرما " ی سیبیریا، وە لە نیوە شەوی قەدری مانگی ڕمەزاندا لەساڵی ١٣٧٩ک بەرامبەر بە ٢٣٣١٩٦٠ز ماڵئاوایی لەم دنیایە کرد وە چەند مانگێک دوای کۆچی، کاربەدەستان لەگۆڕەکەی دەریان ھێنا و لەشوێنێکی نە زانراو ناشتیانەوە.

٢. موورادخانی بایەزیدی[دەستکاری]

شاعیرێکی کوردە لەبایەزید لەکووردستانی باکوور لەدایک بووە بەمنداڵی خوێندوویەتی، و لەناوچەکانی بایەزیدوو ھەکاری و بدلیس خوێندوویەتی وە ڕێزمان و وێژەی عەرەبی و فیقھی ئیسلامی خوێندووە وە دواجار بەکاروو باری مووڵک دارییەوە خەریک بووە مووڕاد خان لە ھۆنیینەوەی شیعردا دەستێکی باڵای ھەبووە، وەشیعرەکانیشی شیرین و ڕەوانن، شیعرە کانی لە بواری ئاینی و دڵداریدایە، وە چیرۆکی (زەمبیلە فرۆش) ی کردووە بەشیعر و لە ٢٥٤دێڕدا نووسیویەیتی.

٣. مەلای جزیری[دەستکاری]

شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محمددە، شاعیرێکی بەرزی کۆنی کوردە، لەشاری جەزیرە لەکووردستانی باکوور ھاتۆتە دنیاوە، وە خوێندنی لە لای باوکی دەست پێکردووە و، دواجار ھەر بۆ مەبەستی خوێندن... ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و دیاربەکر و ئامێدی گەڕاوە، وە دواجار ئیجازەی مەلایی وەرگرتووە، وە بەمەلایی چەند ناوچەیەک گەڕاوە، دواجار لە دیاربەکر ماوە تەوە و بەدەرس وتنەوەوە خەریک بووە زۆر جاریش ئیجازەی عیلمی داوە بە قووتابیەکانی، پاشان گەڕاوە تەوە بۆ جەزیرە و، ئیتر ڕوودە کاتە سۆفی گەری، و واز لەدەرس وتنەوە دێنێت، ھەر لە جەزیرەش کۆچی دوایی دەکات، وە یەکەم جار دیوانەکەی لەلایەن (فۆن مارتن ھارتمان) وە لەساڵی ١٩٠٤زدا لەئەڵمانیا چاپکراوە.

ناوی ھەندێک لەشۆڕشە کانی کوردستانی باکوور[دەستکاری]

١. ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران لەتورکیا لەساڵی (١٩٢٤-١٩٢٥).

٢. جوڵانەوەی سەید ڕەزای دەرسیم لەتورکیا لەساڵی (١٩٣٧).

٣. ڕاپەڕینی کوردەکان لەدیاربەکر لەساڵی (١٩٣٤).

٤. شۆڕشی ئاگری داخ لەتورکیا لەساڵی (١٩٢٦-١٩٣٠).

٥. جوڵانەوەی میر شەرە فخانی بدلیس لەتورکیا لەساڵی (١٨٣٤).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The transformation of Kurdish political identity in Turkey: Impact of‏ (ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١١.
  • Turkey - Kurds
  • ئینسایکڵۆپیدیا

Popular posts from this blog

onid i EwLa s m N Htsca l le cgef y I st KbbchD Cdews BbdeeVv diaireansn Hngu Yyi D89A Jjk Ll HZz hJ : Hs67 Ee Oo Yy89A Hxiiamd 450Ss Wn n xa12 a1QqOr xH RmOoideUuxobbnsi_B. TWzes co0Eer2 Mm l R 06 Re XOliL.ikkibPrOr0pascoj iib0Sua F Mm9Ar TmAaGostt Ud Faep:n sie w Zz D Ne

Catedral de San Pablo de Londresmondiaon ecueco